ئینگلتەراڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: ساتی دەستگیرکردنی جۆی بارتنی راهێنەری فلیتوود تاون

یاریگا-پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە دژی جۆی بارتن راهێنەری یانەی فلیتوود تاونی ئینگلتەرا پاش ئەوەی دەمی راهێنەرێکی تیمی بەرامبەری پڕکرد لە خوێن.

جۆی لە سەردەمی یاریزانیدا یەکێک بوو لە یاریزانە شەڕەنگێزەکان تاوەکو لە ساڵی ٢٠١٧دا وازههێنانی لە یاریکردن راگەیاند بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی ئەو خووڕەوەشتەی سەردەمی وازلێبێنێت و لەنوێترین بەسەرهاتیدا پاش دۆڕانیان بە بارنسلی بە ئەنجامی ٤-٢ لە تونێلی چوونە ژوورەوەدا هێرشی کردووەتە سەر دانیێل ستیندلی راهێنەری تیمی بەرامبەر.

رووداوەکە دوور لە چاوی میدیاکان روویداوە بەڵام کاولی وودراو  یاریزانی بارسنلی رووداوەکەی لە تویتەر ئاشكراکردووە. دواتریش لێکۆڵینەوەی لەسەرکرا و سەرەنجام جۆی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.

بارتن پێنج ساڵ یاری بۆ مانچێستەر سیتی ئەنجامدا و دواتریش روویکردە یانەکانی نیوکاسڵ و کوینز پارک رێنجەرز و ماریسلیا و بێرنلی و گلاسکۆ رێنجەرز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button