ئه‌ڵمانیایاریگا

یواکیم لوڤ: ئێمە لە پاڵێوراوەکان نین بۆ بردنەوەی یۆرۆی 2020

یاریگا- یواکیم لوڤی ڕاهێنەری ئەڵمانیا ڕاشکاوانە باسی لەوە کرد هەڵبژاردەکەی لە پاڵێوراوە هەرە بەهێزەکانی یۆرۆی 2020 نییە.

قسەکانی لوڤ لە کاتێکدایە، شەوی شەممە مانشافت میوانداریی بیلاڕوسیا دەکات لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020، کە لەو بارەیەوە ناوبراو گوتی: “ئەمڕۆ ئێمە هەڵبژاردەیەکی بەهرەدار، بەرز-خواز و برسیمان هەیە بە وزەیەکی زۆرەوە کە هاوشێوەی هەمان هەڵبژاردەی مۆندیالی 2010ی ئەفریقاین، بەڵام ئێمە لە نێو پاڵێوراوە گەورەکانی پاڵەوانێتەکەدا نابین. بەوەی هێشتا زۆرێک لە یاریزانەکان پێویستیان بە پێشڤەچوونی زیاترە و وا کار لەسەر ئەوە دەکەین.”

ئەڵمانیا لە گروپی سێیەم دێت لە پاڵ هۆڵەندا، ئێرلەندای باکوور، بیلاڕوسیا و ئستۆنیا. هۆڵەندییەکان بە هاوبەشی خاڵ لەگەڵ کوڕانی یواکیم لوڤ 15 خاڵیان هەیە و، ئێرلەندییەکان سێیەمن بە 12 خاڵ و هەرچی بیلاڕوسیاشە تەنها 4 خاڵی هەیە و یاری داهاتووشیان بەرامبەر ئەڵمانیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button