ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانێ گڵۆپی سەوزی هەڵكرد بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- ڕۆژنامە ئیسپانیەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە ئەستێرەی لیڤەرپول سادیۆ مانێ دەیەوێت لو گواستنەوەكانی داهاتوودا پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.

ڕۆژنامەكان ناوی سادیۆ مانێی تەمەن 27 ساڵیان بەستبوویەوە بە پەیوەندیكردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە، دوای ئەوەی زەیدانی ڕاهێنەر چاوی لە تواناكانی هێرشبەرەكەیە.

ڕۆژنامەی ( El confidential)ی ئیسپانی ئاشكرایكرد كەوا سادیۆ مانێ دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیزی یانە شاهانەكەوە بكات لە هاوینی داهاتوودا.

بۆندی هێرشبەرەكەی ڕێدز لە هاوینی 2023 لەگەل یانەكەی كۆتایی دێت، لەم وەرزەدا لە كۆی ئەنجامدانی 41 یاری توانیویەتی 20 گۆڵ تۆمار بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button