ئینگلتەرا

گواردیۆلا: مەحاڵە بتوانم وەک رۆی هۆدسن بم

یاریگا-پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی رەتیدەکاتەوە تا ماوەیەکی دوورودرێژ لە کاری راهێنەرایەتیدا بمێنێتەوە.

لە ئێستادا رۆی هۆدسنی راهێنەری کریستاڵ پاڵاس بە ٧١ ساڵ  بە تەمەنترین راهێنەری  پریمەرلیگە، بە لەر یاری ئەمڕۆی کریستاڵ پاڵاس و مانچێستەر یستی،  لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکەدا پرسیاری ئەوە لە گواردیۆلا کرا تا چەند بەنیازە هاوشێوەی هۆدسن لە کارەکەی بەردەوام بێت. پیپ لە وەڵامدا وتی

نا هەرگیز، ئەوە مەحاڵە.رۆی هۆدسن کارەکەی خۆی خۆشدەوێت و سۆز و خۆشەویستییەکەی زۆری بۆی هەیە ئەوەش سەرسوڕهێنەرە. منیش کارەکەمم خۆشدەوێت بەڵام دەمەوێت زۆر شتی دیکە بکەم بەر لەوەی بمرم و مەحاڵە تا ئەو تەمەنە بەردەوام بم.

یارییەکەی مان سیتی و کریستاڵ پاڵاس، دەرفەتێکە بۆ گواردیۆلا تاوەکو بگەڕێتەوە پێشەنگی خولی ئینگلیزی بە پێنج هەفتە بەر لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button