ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

دوو یانەی ئەمریکی هەوڵی گواستنەوەی کاڤانی دەدەن

یاریگا
ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بریاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵت و دوو یانەی ئەمریکیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی لۆس ئانجلۆس گالەکسی ئەمریکی دوای چوونی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، دەیانەوێت هێرشبەری ئۆرۆگوایی وەک شوێنگرەوەی بگوازنەوە ریزەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆکانیان لەگەڵ یاریزانەکە دەست پێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی میامی ئەمریکیش کە دەیڤید بێکهام خاوەنداریەتی دەکات، دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button