ئه‌وروپائیسپانیا

ڕۆناڵد کومان: ڕاهێنەرایەتی کردنی بارسا ئەگەرە، بەڵام…

یاریگا- ڕۆناڵد کومان نەیشاردەوە کە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی کردنی بارسێلۆنا “ئەگەر”ێـکی کراوەیەوەیە، بەڵام کاتەکەی بۆ دوای وادەیەکی دوورتر دەستنیشان کرد.

پێگەی مارکای ئیسپانی قسەیەکی ڕاهێنەرەکەی هۆڵەندای گواستۆتەوە کە باس لە ئەگەری گرتنە دەستی سەرپرشتیاری هونەری بلاوگرانا دەکات و دەڵێت: “ڕاهێنەرایەتی کردنی بارسێلۆنا ئەگەرێکە، بەڵام ئەوە لە ئێستادا ئەوە ڕوو نادات تا دوای یارییەکانی یۆرۆی 2020.”

قسەکانی کومان، کە یەکێکە لە دیارترین ئەو ناوانەی وەک بەربژێر بۆ شوێنگرتنەوەی ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی دەبیسترێت، لە کاتێکدایە دەنگۆیەکان چڕتر بوونەتەوە لەوەی ئەرکەکەی ڤاڵڤێردی لەگەڵ بارسا لە کۆتایی نزیک بووەتەوە بەهۆی ناجێگیری ئاستی یانەکە و دوورکەوتنەوە لە شێوازە هەمیشەییەکەیان کە ساڵانێکی زۆر ناسنامەی بارسێلۆنا بوو.

بۆ زانین، لە باری دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی لە پێش یارییەکانی یۆرۆی 2020، کومان ناتوانێت ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆ، بەهۆئ بەندێکی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە لەوەتەی ساڵی 2018 سەرپەرشتیی ئاشە هەواییەکانی وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button