ئه‌وروپا

بەپەلە: ئاریسن ڤینگەر ئەرکێکی نوێی پێ سپێردرا لەلایەن فیفاوە

یاریگا- بە پێچەوانەی تەواوی چاوەڕوانییەکان بۆ بینینیەوەی سەر لە نوێی ئارسین ڤینگەر لە ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەیەک لە یانەکانی ئەورووپا، وەک پێشبینی دەنگۆ هەبوو، ناوبراو ئەرکێکی نوێی پێ بەخشرا لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانەوە ‘فیفا’.

تۆزێک پێش ئێستا میدیا جیهانییەکان هەواڵەکەیان بە بایەخەوە گواستەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە فیفا بە فەرمیی ناوی ڕاهێنەرە فەڕەنسییە بە ئەزموونەکەی ناساند وەک بەڕێوبەری ڕاسپێردراو بۆ بەرەوپێشنردنی تۆپی پێ لە جیهاندا لەسەر ئاسیی پیاوان و ئافرەتان.

ڤینگەری تەمەن 70 ساڵ بە یەکێک لە دیارترین و ب ناڤ و دەنگترین ڕاهێنەرەکانی تۆپی پێ دادەنرێت کە ماوەی 22 ساڵ کاری لەگەڵ ئارسیناڵدا کرد و چەندین یاریزان لەسەر دەستی ئەو بوون بە ئەستێرەی ناوازە لە ئاسمانی وەرزشەکەدا.

ئەگەرچی وا چاوەڕوان دەکرا کە بەم زووانە بگەڕێتەوە کاری ڕاهێنەرایەتی، بە تایبەت لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ وەک نزیکترین ناو لێوەی، دواجار فیفا بە ئەرکێکی ئیداری ناوبراوی لە یەکێتیەکەیاندا دەستنیشان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button