ئیتاڵیا

راکیتیج : دڵتەنگم لە بارسا

 یاریگا-ئیڤان راکیتیچ دان بەوەدا دەنێت  چیتر دڵخۆش نیە لە یانەکەی و هێشتا لە هەڕەتی گەنجیدایە.

ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە کرواتییە یەکێکە لەو یاریزانانەی پێشبینی دەکرێت زستانی ئەمساڵ بلەوگرانا جێبهێڵێت. راکیتیچ ئەو باسەی گەرمتر کرد کاتێک بۆ موڤییستار وتی”کاتێک دەتوانم دڵخۆش بم کە یاری بکەم، هەروەک چۆن کچە بچووکەکەم ئەگەر یارییەکانی لێ بسەنیت دڵتەنگ دەبێت. منیش هەمان هەستم هەیە و تۆپ وەکو یارییەکانی کچەکەم وایە و بارسا لێی سەندوومەتەوە. من رێزی بڕیاری راهێنەر و یانەکە دەگرم بەڵام پێموایە لەم پێنج ساڵەدا زۆرم پێبەخشیون. دەمەوێت جارێکی تر دڵخۆش بم و چێژ لە یاریکردن وەربگرم  من ٣١ ساڵم  ولەوپەڕی توانامدان  نەک ٣٨”. ساڵ بم!

ناوبراو لە ئیتاڵیا داواکراوە و بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە هەردوو یانەکەی شاری میلان دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکەن، هەروەها یوڤێنتۆسیش هاوینی رابردوو هەوڵی بۆ دابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button