ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

داڤید ڤیا وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

یاریگا-داڤید ڤیا ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا  وازهێنانی لە یاریکردن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند.

ڤیا لە سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی بە ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی کرد، بە سێ یاری پێش کۆتایی وەرزی خولی ئەو وڵاتە ناوبراو رایگەیاند پاش ئەوە بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت. ئەوەش راگەیەندراوە گۆڵکارە مێژووییەکە یانەیەکی لە خولی پلە دووی ئەمریکی  کڕیوەتەوە بە ناوی کوینسبۆرۆ. یانەکە نوێیە و وابڕیارە لە ساڵی ٢٠٢١دا بەشداری لە خولی پلە دووی ئەمریکی بکات.

ڤیا ١٩ ساڵە لە یاریگاکاندایە و خاوەنی  ٣٧٦ گۆڵە لە ٧٥٢ یاری لەگەڵ یانەکانی ڤالەنسیا،بارسێلۆنا،  زاراگۆزا، ئەتڵەتیکۆ مەدرید، نیویۆرک سیتی، میڵبۆرن سیتی و ڤیسێل کۆبی.  هەروەها گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە  بە ٥٩ گۆڵ.

 براوەی یۆرۆ و جامی جیهانییە لەگەڵ ئیسپانیا و لەسەر ئاستی یانەش ناسناوەکانی لالیگا ، خولی پاڵەوانەکان، جامی سوپەر و جامی جیهانی یانەکانی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button