یاریگا

ماتیۆ گۆندۆزی: وەرزشی کاراتێ هاوکارم بوو لە تۆپی پێدا ببمە جەنگاوەر

یاریگا- ماتیۆ گۆندۆزی یاریزانی ئارسیناڵ هۆکاری ئەو شێوازە پڕ جۆشوخرۆش و جەنگاوەرییەی یاریکردنی دەگەڕێنێتەوە بۆ سوود وەرگرتن لە یاریی هونەرە جەنگییەکانی وەک کاراتێ.

لە میانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا، یاریزانە لاوەکە باسی لە کاریگەرییەکانی کاراتێی کرد لەوەی ئێستا لە یاریگادا بەم شێوازە دەرکەوێت، هەروەها ئەوەشی باس کرد کە باوکی مامۆستای ئەم وەرزشە بووە لە فەڕەنسا، گوتی: “پێموابێ ئەم یارییە زۆر هاوکاریی کردووم لەوەی لەنێو یاریگا وەک کەسایەتییەکی جەنگاوەر دەرکەوم. لە یاریگادا بەردەوام هەوڵ دەدەم بچمە بەرکەوتنەکانەوە ئیتر توانای جەستەیی ئەو یاریزانەی بەرامبەرم هەرچۆنێک بێت. کاتێک هێشتا بچووک بووم، جارێکیان لە پاڵەوانێتییەکی کاراتێ لە فەڕەنسا پلەی سێهەمم بەدەست هێنا، بەڵام چونکە ئەنجامدانی دوو وەرزشی لەم جۆرە کارێکی قورس بوو، بۆیە لە کۆتاییدا بەردەوامیم دا بە تۆپی پێ.”

گۆندۆزی بەهۆی ئاستە باشەکەیەوە لەگەڵ ئارسیناڵ، لەلایەن دیدیە دیشای ڕاهێنەریشەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرا بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020.

Back to top button