ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

” کاتی ئەوە نیە ئێمری دوور بخرێتەوە “

یاریگا
پاتریک ڤیەرا، راهێنەری فڕەنسی یانەی نیسی وڵاتەکەی داوا دەکات پشتگیری ئۆنای ئێمرێ راهێنەری یانەی ئارسێناڵی بکرێت.

یاریزانی پێشووی یانە لەندەنیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لێکیپی وڵاتەکەی دەڵێت ” راستە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی تۆپ هاوێژەکان وەکو پێویست نەبووە، بەڵام پێویستە لەسەر بەرپرسانی یانەکەی بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی راهێنەرەکەیان بکەن، چونکە ئەو دەتوانێت یانەکەی لەم دۆخە رزگار بکات ”

ڤیەرا ئەوەشی نەشاردەوە کە ئارەزووی ئەوەی هەیە لە داهاتوودا ببێتە راهێنەری یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند.

Back to top button