ئینگڵته‌را

وێنەی گۆمێز دوای هێرشەکەی ستێرلینگ

ئەمڕۆ گرژی نێوان رەحیم ستێرلینگ و جۆڵ گۆمێز گەرمترین باسی رۆژ بوون. هەرچەندە کێشەکە چارەسەرکرا بەڵام لە یەکەم دەرکەوتنیدا گۆمێزی بەرگریکاری لیڤەرپوول بە شوێن چنگی ستێرلینگەوە دەرکەوت لەسەر رووخساری.

بەگوێرەی میدیاکانی ئینگلتەرا رووداوەکە کاتێک روویداوە کە گۆمێز و چەند یاریزانێکی دیکە بە ستێرلینگ پێکەنیون کاتێک ئەستێرەکەی مان سیتی گەیشتووە مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا  و گاڵتەیان پێکردووە بەهۆی دۆڕانی ستیزن بەرامبەر لیڤەرپوول. ئەمەش ئەو یاریزانەی تا ئاستی پەلاماردان توڕەکردووە و چرنووکی لە جۆڵ گۆمێز داوە.

بەهۆی رووداوەکە ستێرلینگ لە یاری ئینگلتەرا دوورخرایەوە بۆ پاڵاوتنەکانی جامی یۆرۆی ٢٠٢٠ بەرامبەر مۆنتینیگرۆ.

وێنەی چرنووکی ستێرلینگ لە ژێر چاوی راستی گۆمێز

 

Image

 

Image

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button