ئه‌وروپائینگلتەرا

مان سیتی بۆ میرکاتۆی زستانە 100 ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە بۆ پڕکردنەوەی سێ پێگە

یاریگا- وا دیارە مانچستەر سیتی ئامانجی گەورەی لە بازاڕی گواستنەوەکانی زستانەدا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 100ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە کە پیپ گواردیۆلا بۆ پڕکردنەوەی سێ پێگەی یانەکەی، میرکاتۆی زستانەی بە کڕینی سێ یاریزان داناوە. پێگەکانیش بریتییە لە دڵی بەرگریی دوای ڕۆشتنی ڤینسیت کۆمپانی، هێڵی ناوەڕاست بۆ شوێنی داڤید سیلڤا کە ساڵێکیتر گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، هەروەها هێرشبەرێک بۆ شوێنگرتنەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بە هۆی هەڵکشانی تەمەنی گۆڵکارە ئەرجەنتینیەکەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە بۆ هێنانی سێ یاریزانی ئەو پێگانە، ستیزنس بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی ئاما دەکردووە.

لە هەفتەی 12ی خولەکەدا یانەکەی گواردیۆلا بە لیڤەرپووڵی یۆرگن کڵۆپ دۆڕا و جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕێدزی پێشەنگ فراواناتر بووەوە بۆ 9 خاڵ و مان سیتی پلەی لە دووەمەوە هاتە خوارەوە بۆ چوارەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button