ئیتاڵیا

یۆڤی بڕیاری خۆی راگەیاند لەسەر کاردانەوەکانی رۆناڵدۆ

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی رایگەیاند هیچ سزایەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نادەن پاش کاردانەوە توندەکانی ئەو یاریزانە بەهۆی ئاڵوگۆڕپێکردنی.

کریس لە کۆتا دوو یاریدا لەلایەن ساری راهێنەرەوە ئاڵوگۆڕی پێکرا، ئەوەش کاردانەوەی ئەو یاریزانەی بەدوای خۆیدا هێنا و لە یاری ئەم هەفتەیەش بەرامبەر میلان راستەوخۆ یاریگای جێهێشت.

یانەی یوڤێنتۆس لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند  هیچ سزایەکی ئەو یاریزانە نادەن، ئەمەش پاش ئەوەی ماوریزیۆ ساری  وتی پێویستە سوپاسی رۆناڵدۆ بکەین کە یاری بۆ کردین لە کاتێکدا تازە لە پێکان گەڕابووەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئەگەری سزادانی ئەو یاریزانە هەیە لەلایەن خولی ئیتاڵییەوە بەهۆی ئەوەی راستەوخۆ یاریگای جێهێشت و ئەوەش دژی یاساکانی فیفایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button