ئینگلتەرا

ستێرلینگ لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخرایەوە لەسەر یاریزانێکی لیڤەرپوول

رەحیم ستێرلینگ سزادرا و لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخرایەوە پاش پێکدادان لەگەڵ جۆڵ گۆمێزی بەرگریکاری لیڤەرپوول.

لە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گۆمێزی بەرگریکار و ستێرلینگی ئەستێرەی تیمەکە گرژی و قسەی ناشرین کەوتۆتەوە نێوانیان. بەهۆیەوە بڕیاردرا ستێرلینگ دووربخرێتەوە و لە یارییەکەی بەرامبەر مۆنتینیگرۆ لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ بەشدارنابێت.

ناوبراو لە ئینستاگرام روونکردنەوەیدا و تێیدا هاتووە “رووداوەکە تەنها چەند چرکەیەکی خایاند و کۆنترۆڵم لەدەستدا ، هەردووکمان چەند قسەیەک کەوتە نێوانمان بەڵام ئێستا پەیوەندیمان باشە و کۆتایی هاتووە”.

ساوزگەیتی راهێنەری ئینگلتەراش ئاشکرایکرد هۆکارەکەی ئەنجامی یاری نێوان مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول بووە،.

لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیەدا لیڤەرپوول توانی شكست بە ستێرلینگ و مان سیتی بهێنێت لە پریمەلریگ بەوەش هەنگاوێکی گرنگی بەرەو ناسناوەکە بڕی . لەو یارییەشدا گرژی کەوتبووە نێوان ئەو دوو یاریزانە ئینگلیزییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button