ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

“بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ مێسی بە پێکانەوە یاری کردووە!”

یاریگا- سەرەڕای ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی و تۆمارکردنی هاتریک بەربەر سێڵتاڤیگۆ، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە کە لیۆنێل مێسی ئەو یارییەی بە پێکانەوە ئەنجام داوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە هەواڵێکیدا ڕوونی کردۆتەوە کە کاپتنەکەی بلاوگرانا پێش فیکەی دەستپێکی یارییەکە و لە کاتی خۆ-گەرمکردنەکاندا ئازاری بۆ دروست بووە لە ماسولکەکانی ڕانیدا. ئەوەشی بە پشتبەستن بە ڤیدیۆی تایبەتی چاودێریکردنی جموجوڵەکانی مێسی خستۆتە ڕوو، کە چەند جارێک لە یارییەکەدا دەستی بەو بەشەی ڕانییەوە هەبووە، وەک ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە.

بارسا بە سەرکردایەتی لیۆ 4-1 یارییەکەیان بردەوە و بە 25 خاڵ لە پێشەنگی لالیگاوە دێن. دوای یارییەکەش مێسی گەشتی ئەرجەنتینی کردووە بۆ پەیوەندی کردی بە هەڵبژاردەکەیەوە و خۆئامادەکردن بۆ هەردوو یاریە دۆستانەکەیان بەرامبەر بەڕازیل و ئۆرۆگوای کە لە 15 و 18 لە سعوودیا بەڕێوە دەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button