ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

مەترسیەکی گەورە لەسەر رۆناڵدۆ هەیە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەوانەیە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە و ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بخرێتەوە.

ئانتۆنیۆ کاسانۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە مارکای گووت ” کریس نەدەبوو پێش کۆتایی هاتنی یاری یانەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان بگەڕێتەوە ماڵەوە، چونکە دوای یارییەکان تێستی دۆپینگ لە یاریزانەکان وەردەگیرێت و هەر یاریزانێکیش ئامادەی ئەم تێستە نەبێت، ئەوا بۆ ماوەی دوو ساڵ سڕ دەکرێت، ئەمەم بەسەر هاتووە کاتێک لە رۆما بووم دوای هێنانە دەرەوەم لەلایەن فابیۆ کاپێلۆ راستەوخۆ یاریگام جێهێشت و گەڕامەوە ماڵەوە، دوای چەند خولەکێک ئاگاداری ئەم بابەتە کرامەوە و بە پەلە خۆم گەیاندەوە یاریگا “.

رۆناڵدۆ لە یارییەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان دوای هێنانە دەرەوەی لە یارییەکە، یەکسەر گەڕاوەتەوە ماڵەکەی بێ ئەوەی تێستی دۆپینگ بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button