ئه‌ڵمانیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: کاپتنی فرانکفۆرت لە راهێنەری تیمی بەرامبەری دا و دەرکرا

شەوی رابردوو یارییەکانی خولی ئەڵمانی دیمەنێکی قێزەونی بەخۆیەوە بینی کاتێک کاپتنی فرانکفورت ئینتراخت لە  کریستیان سترایکی راهێنەری دا.

لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا فرێیبۆرگ بە گۆڵیک لە پێش بوو بەرامبەر فرانکفورت ئینتراخت، کاتێک دەیڤد ئەبراهامی کاپتنی فرانکفورت دوای تۆپەکە کەوت بیهێنێتەوە لە رێگەدا خۆی کێشا بە کریستیان سترایکی راهێنەری تیپی بەرامبەر، ئەوەش پێکدادانی هەردوولای لێکەوتەوە و جگە لە کارتی سوور پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە بە توندیش سزابدرێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button