ئینگلتەراگرنگترین

مۆرینهۆ: رکابەری پریمەرلیگ کۆتایی هات

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ پێی وایە رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ لە ئێستاوە کۆتایی هاتووە.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول بە ئەنجامی ٣-١ شکستی بە مان سیتی هێنا. بەوەش جیاوازییەکانی نێوانیان بۆ  نۆ خاڵ بەرزبووەوە.

مۆرینهۆی راهێنەری پێشووی چێڵسی و مان یونایتد بۆ سکای سپۆرت دوای یارییەکە  وتی ” ئەگەر لەدوابیت لە کێبڕكێی ناسناوەکە دەبێت بەخۆت بڵێیت دەتوانم پێیان بگەمەوە، وە ئەگەر یەکەم بیت بە جیاوازییەکی زۆر دەبێتبە خۆت بڵێیت هێشتا کۆتایی نەهاتووە و رەنگە جامەکە نەمەبەمەوە. بەڵام ئەوەی من لێرەوە دەیبنم ئەوەیە  کۆتایی هاتووە مەگەر شتێکی چاوەڕواننەکراو رووبدات وەک پێکانێکی زۆر. لیڤەرپوول یانەیەکی تەواوە و شێوازی یاریکردنیان دیزاین کراوە کە لەگەڵ ئاستی یاریزانەکان بگونجێت. مان سیتی لەتوانایدا هەیە حەوت یان هەشت یان نۆ یاری لەدوای یەک بباتەوە بەڵام  من ئەوە نابینم لیڤەرپوول لەم وەرزەدا جیاوازی نۆ خاڵ لەدەست بدات”.

بەم شکستە ستیزن چووە پلەی چوارەم و یانەکانی چێڵسی و لێیستەر سیتی بە ٢٦ خاڵ و بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ مان سیتی لە پلەی دووهەم و سێهەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button