ئیتاڵیا

ساری : پێمخۆشە رۆناڵدۆ توڕەبوو لە ساتی ئاڵوگۆڕکردنەکەدا

یاریگا-ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەی یوڤێنتۆس دەڵێت ئاساییە رۆناڵدۆ پێی ناخۆش بێت ئاڵوگۆڕی پێککراوە.

بۆ دووهەم یاری لەسەریەک کریستیانۆ لەسەر دەستی ساری ئاڵوگۆڕی پێکرا و هەردووجارەکە ئەو یاریزانەی توڕەکرد بە جۆرێک کاردانەوەی توندی نواند و لە یارییەکەی شەوی رابردوو راستەوخۆ یاریگای جێهێشت.

ساری دوای یاریەکە وتی “دەبێت سوپاسی رۆناڵدۆ بکەین کە یاری کرد ئەو تازە لە پێکان گەڕابووەوە و هەمووشتێکی کرد لەگەڵمان بەشداربێت بەڵام بینیم ئاستی باش نیە و بڕیارمدا گۆڕانکاری پێبکەم. شتێکی ئاساییە کە یاریزان پێی ناخۆش بێت ئاڵوگۆڕی پێبکرێت بە تایبەت کە هەموو شتێکی کرد تاوەکو لەو یارییە بەشداربێت. ماوەی مانگێکە کێشەی ئەژنۆی هەیە و لە مەشقەکاندا ئازاری پێگەیشت بۆیە ئەو ئێستا لە باشترین ئاستی خۆیدا نیە. لە راستیدا ئەوەم پێناخۆش دەبوو ئەگەر کاردانەوەی  نەبووایە”.

یۆڤی بە گۆڵێکی دیبالا یارییەکەی بردەوە پاش ئەوەی ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە جێگەی رۆناڵدۆی گرتەوە لە نیوەی دووهەمدا

بابەتی زیاتر

Back to top button