ئیتاڵیاگرنگترین

کاپێلۆ : رۆناڵدۆ دەبێت زیاتر رێزی یانەکەی بگرێت

یاریگا-فابیۆ کاپێلۆ بەرگری لە بڕیارەکانی ماوریزیۆ ساری دەکات  بۆ ئاڵوگۆڕکردن بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و داوای رێز لەو یاریزانە دەکات بەرامبەر یانەکەی.

دوو یارییە لەدوای یەک کریس لەسەر دەستی راهێنەرەکەی ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت بەهۆی خراپی ئاستی، لە هەردوو جارەکەشدا  ئەفسانە زیندووەکە کاردانەوەی نواند بەرامبەر راهێنەرەکە.

کاپێلۆ بۆ سکای ئیتاڵیا کە وەک شیکەرەوەی یارییەکەی یۆڤی و میلان ئامادەبوو،  وتی “لە ئێستادا ئەو ئاستی باش نیە و بڕیاری ساری دروست بوو کە گۆڕانکاری پێکرد. پێویستی بە کەسایەتییەکی بەهێز بوو کە بتوانێت ئاڵوگۆڕ بە رۆناڵدۆ بکات بەڵام ساری ئەنجامیداو ئەو بڕیارەش یارییەکەی بۆ بردەوە. ئەوەی کەلەسەر کورسی یەدەگ دانەنیشت و چەند قسەیەکی ناشرینی بە ساری وت وێنەیەکی ناشرینی پێدەبەخشێت. دەبێت پاڵەوان بێت کاتێک گۆڕانکاریت پێدەکرێت و شتەکان باش ناڕۆن نەک تەنها ئەوکاتە وابیت کە هەموو شتێک باشە. لە ئێستادا ئەو خراپ یاری دەکات و دیبالا لە ئاستێکی باشدایە.  پێویستە رێز لە یانەکەی بگرێت چونکە راستییەکە ئەوەیە رۆناڵدۆ سێ ساڵە نەیتوانیوە هیچ یاریزانێک ببڕێت. بیرمە کە دەیتوانی چەند یاریزانێک ببڕێت و لەجێی خۆیان بەجێیان بهێڵێت”.

یۆڤی لەو یارییەدا بە گۆڵێکی دیبالا یارییەکەی بردەوە پاش ئەوەی لە خولەکی ٥٥ جێگەی رۆناڵدۆی گرتەوە. کریستیانۆش لەم وەرزەدا لە خولی ئیتاڵی تا ئێستا تەنها پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و دووانیان بە لێدانی سزا بووە

بابەتی زیاتر

Back to top button