ئینگڵته‌را

مانجستەر یونایتد تۆمارێکی نوێی نووسیەوە

لە یارییەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە وێستهام، مانجستەر یونایتد لە رێگای دوو لێدانی سزا توانی سەر بکەوێت بەمەش بووە خاوەن زۆرترین لێدانی سزا لە وەرزێکدا لە مێژووی خولی ئینگلیزی.

بە دوو گۆڵی پۆگبا، مانجستەر ئەمشەو سەرکەوتنی تۆمار کرد و ژمارەی لێدانە سزاکانی لەم وەرزە بۆ ١٢ لێدانی سزا زیاد کرد

پێشتر لە ساڵی ٢٠١٢ یانەی کریستاڵ پاڵاس ١١ لێدانی سزای بۆ هەژمار کرابوو بەڵام ئەم وەرزە مانجستەر ئەو ژمارەیەی تێپەڕاند.

مانجستەر پلەی پێنجەمی هەیە و چاوەڕێی یارییەکەی سبەی نێوان لیڤەرپوول و چێڵسیە تاکو بێتەوە پلەی چوارەم.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close