ئینگلتەرا

شاکا: تێناگەم بۆ هاندەران وایانکرد و زۆر ئازاریان دام

گرانیت شاکا یاریزانی یانەی ئارسناڵ  بڕیاری خۆی رادەگەیەنێت لەسەر چارەنووسی لەگەڵ یانەکەی.

دوێنێ یونای ئێمری راهێنەر ئەوەی نەشاردەوە رەنگە شاکا هەرگیز جارێکیتر یاری بۆ گەنەرز ئەنجام نەدەداوە ئەمەش پاش هوتاف و قسەی ناشرینی هاندەران بەرامبەر ئەو یاریزانە کە بووە هۆی ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست بدات و وەڵامیان بداتەوە. بەڵام ناوبراو  بۆ میدیایەکی وڵاتەکەی وتی “دڵنیابن لەوەی دەجەنگم لە پێناو مانەوە و هەموو هەوڵیکی خۆم دەدەم لە مەشقەکان. پێم وایە ئەو رووداوە کۆتایی پێهات و رۆژانە بە ئاسایی مەشق لەگەڵ یانەکە دەکەم. چاوەڕیی بانگهێشتکردنەوەم بۆ یاریگاکان.

شاکا بەم جۆرە باسی رووداوەکەشی کرد

کاتێک ژمارەی درێسەکەم لەسەر بۆردی ئاڵوگۆڕکردنەکە دەرکەوت، هاندەرانی خۆمان تەواو خرۆشان و کەوتنە هاوارکردن. ئەوە زۆر بە خراپی کاری تێکەردم و دڵتەنگی کردم. زۆر بە ئازار بوو. تێناگەم هۆکارەکەی چی بوو بە تایبەت کە بەو جۆرە توندە دژایەتیم کراو تەنها بۆ من. هەمیشە هاندەران بەشێک بوون لە وەزشی من، لە سەرەتاشەوە زۆر رێزم لە سۆز و هەستی هاندەران گرتووە بۆ یاریزانان . ئەگەر رەخنەکانیان دادپەروەرانە بێت وەک یاریزان گەشە دەکەین و بەهێزتردەبیت”.

لە کاتێکدا بەشێک لە هاندەران ئەو یاریزانەیان بە هۆکاری دۆڕانەکانی ئارسناڵ تۆمەتباردەکات، لە چەند یاری رابردوو بە بێ شاکاش گەنەرز بارودۆخی باش نیە و لە کۆتا چوار یاریدا لە پریمەرلیگ هیچ بردنەوەیەکی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button