ئینگلتەرا

دوای شکستەکەی لێیستەر ئاوبامیانگ توشی پێکدادان هات بە لامبۆرگینییەکەی

پیێر ئێمیریک ئاوبامیانگ شەوێکی خراپی بەڕێکرد و پاش شکستهێنان بەرامبەر لێیستەر سیتی، لە گەڕانەوەدا تووشی رووداوێکی هاتوچۆهات.

میدیاکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە کاتێک ئۆبا بە ئۆتۆمبێلە لامبۆرگینییەکەی گەڕاوەتەوە کە نرخی ٢٨٠ هەزار پاوەندە تووشی پێکدادان هاتووە.  هەرچەندە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام کەمێک زیان بە ئۆتۆمبێلەکەی گەیشتووە.

Image

گۆڵکارە بەتواناکە بەر لە دوو رۆژ بووە کاپتنی ئارسناڵ بەڵام لە یەکەم یاریدا وەک سەرکردەی تیمەکە، لێیستەر ٢-٠ شکستی پێهێنان ئەو یانەیە تووشی دووهەم شکست هات لە کۆتا چوا یاریدا. وە دوو یارییەکەی دیکەش بەرامبەربوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button