ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

راهێنەری بایرن میونشن دیاریکرا

یاریگا
دوای دوور خستنەوەی نیکۆ کۆڤاچ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشن، چەند راهێنەرێک بۆ ئەم پۆستە بەربژێر کراون.

رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی بڵاویکردۆتەوە دوای دوورخستنەوەی راهێنەرە کڕواتیەکەی باڤارییەکان، چەندین راهێنەر بۆ ئەم پۆستە ناو دەبرێن، بەڵام بەرپرسانی یانەکە بریاریانداوە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ هانس فلیک راهێنەرە کاتیەکەیان بەردەوام بن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە پێدەچێت یانە ئەڵمانیەکە وەرزی داهاتوو راهێنەرێکی نوێ دیاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button