ئەوروپاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگوەرزشەکانی تر

بیلیگرینی ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی بە چانسە

بیلیگرینی ڕاهێنەری مانچیستەر سیتی
بیلیگرینی ڕاهێنەری مانچیستەر سیتی

یاریگا
دوای دۆڕاندنی یانەکەی بەگۆڵێکی خاوێن بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید و ماڵئاوایی کردنی فەرمی لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ، بیلیگرینی، ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ڕایگەیاند کە یانەی شاهانە چانسی هەیە.
لەم ڕووەوە، ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی، بە رۆژنامەنووسانی گوت” یارییەکی داخراو بوو، نەمان توانی هەلی گۆڵکردن دروست بکەین، بەڵام دەکرێت بڵێین لە هەردوو یاری ئاستی هەردوو یانەکە لە یەک نزیک بوو، بەڵام ڕیاڵ مەدرید چانسی هەبوو، گۆڵێکی تۆمار کرد، لە تۆپ لێدانێکی ئاسایی کە بەر یاریزانێکی ئێمە کەوت و ڕێڕەوی گۆڕا”.

هەروەها گوتیشی” هەر لەسەرەتای یارییەکە هەوڵمان دا و بۆ بردنەوە یاریمان کرد، بۆیە ناتوانم شێوازی یاریکردنمان بە شکست خواردوو وەسف بکەم، لە ڕاستیدا هەردوو یانە نەیانتوانی هەلی زۆری گۆڵکردن دروست بکەن”.

ئاشکرایە، یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە بەکۆتاهات، بەمەش هەردوو جەمسەرەکەی مەدرید بۆ یاری کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە سەرکەوتن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .