ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

فێردیناند: چوومە ماڵەکەی رۆناڵدۆ و شتێک شۆکی کردم

یاریگا-ریۆ فێردیناند بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد باسی شتێکی سەیری ماڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات ئەو کاتەی سەردانی کردووە.

فێردیناند و رۆناڵدۆ لە مانچستەریونایتد ساڵانێک پێکەوە یاریان کردووە و دواتریش هاوڕێیەتیان بەردەوام بوو. ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارکا بەم جۆرە باسی هۆکاری مانەوەی رۆناڵدۆی کرد بە ئاستێکی بەرزەوە لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا

“ئەو یەکەم کەس بوو بیبینم بەو جۆرە قوڵ بوبێتەوە لە تیمێکدا، چوومە ماڵەکەی لە ژوورێکدا  نزیکەی ١٠ کەسی لێبوون. وتم ئەمانە کێن و چی روودەدات؟ وتی ئەوەیان شێفەکەمە، ئەوەیان راهێنەری جەستیی، ئەوی دیکە پزیشک و ئەوەش مەشقپێکەری تایبەتمە.  رۆناڵدۆ وەک باشترین یاریزانی جیهان مانچستەری جێهێشت بەڵام توانی بەو جۆرە پارێزگاری لە ئاستی بکات لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا.

فێردیناند تەمەنی گەیشتووەتە ٤١ ساڵ و ئێستا وەک شیکەرەوەی یارییەکان پێشکەشکاری بەرنامەیە و وەک یەکێک لە بەرگریکارە مێژووییەکانی یونایتد سەیردەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button