ئینگلتەراگرنگترین

سزای هێرشکەرەکەی سەر ئۆزیل و کۆلاسیناج راگەیەندرا

یاریگا-دادگای هارۆو کراون لە لەندەن ئەمڕۆی سزای ١٠ ساڵی زیندانی  بەسەر یەکێک لەو کەسانە سەپاند کە ‌هێرشیکردە سەر مەسوت ئۆزیل و ساید کۆلاسیناج.

هەردوو یاریزانەکەی گەنەرز کەوتنە تەڵەی چەند دزێک کاتێک ویستیان بە زەبری چەقۆ پارە و کاتژمێرە رۆڵێکسەکەی ئۆزیل ببەن کە نرخی زیاد لە ٢٠٠ هەزار پاوەندە. بەڵام ئازایی کۆلاسیناج بووە هۆی ئەوەی بتوانێت پاشەکشەکەیان پێبکات و رزگاریان بێت. دواتر هێرشکەرەکان دەستگیرکران و ئەمڕۆش سزای زیندانی ١٠ ساڵیان بەسەر یەکێکیان بە ناوی سمز سەپێندرا. بەڵام دووهەمیان کە ناوی جۆردن نۆرسئۆڤەرە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا..

بەگوێرەی دادگا دوو تاوانبارەکە چەقۆ و  دەمانچەی بزماریان بەکارهێناوە لەو رووداوەی لەبەردەم ماڵی کۆلاسیناج روویداوە ئەوەش بە هێرشی چەکدار هەژماردەکرێت.

دوای ئەو رووداوە، ئەو دوو یاریزانە چەند یارییەک دوورخرانەوە بەهۆی تێکچوونی باری دەروونیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button