ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤینگەر دروستی گرتنە دەستی راهێنەرایەتی بایەرن ئاشکرادەکات

یاریگا-ئارسن ڤینگەر راهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵ رایگەیاند گفتوگۆکان بۆ گرتنە دەستی ئەرکی راهێنەرایەتی بایەرن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە دەست پێدەکەن.

کارل هاینز  رۆمەنیگەی بەڕێوبەری گشتی بایەرن رەتیکردبووەوە ڤینگەر یان کاندید کردبێت بۆ ئەو پۆستە بەڵام راهێنەرە ٧٠ ساڵە فەڕەنسییەکە بۆ بێین سپۆرت وتی “بڕیارماندا هەفتەی داهاتوو دابنیشین و گفتوگۆی لەسەر بکەین چونکە ئەم هەفتەیە من تا یەک شەممە لە دەوحە دەبم.چوارشەممە  ئەو پەیوەندی پێوەکردم و نەمتوانی وەڵامی بدەمەوە بەڵام دواتر پەیوەندیم پێوەکرد و قسەمان کرد. پێی وتم کە ئایا دەمەوێت ئەو ئەرکە بگرمە دەست منیش پێم وت بیرم لێنەکردووەتەوە و پێویستم بە کەمێک کاتە”.

بایەرن بەر لە چەند رۆژێک نیکۆ کۆڤاچ یان لە راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە بەهۆی ئەنجامە ناجێگیرەکان ، هەرچی ڤینگەرە دوو وەرزە بێ یانەیە لەوساتەوەی لە راهێنەرایەتی ئارسناڵ دوورخراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button