ئینگلتەرا

پۆچێتینهۆ: گەڕاوینەتەوە بارودۆخی پێنج ساڵ لەمەوبەر

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچێتنهۆ دەڵێت تۆتنهام لە هەمان بارودۆخی پێنج ساڵ لەمەوبەردایە بەر لەوەی ئەو ببێتە راهێنەریان.

پۆچێتینهۆ لەماوەی ئەم پێنج ساڵەدا گۆڕانکاری گەورەی بەسەر ئاست و تەکنیکی یانەکەدا هێناوە، بەڵام لەم دواییەدا ئەنجامەکانی سپێرز وەک پێویست نین. راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە  بەر لە یاری ئەمڕۆ بەرامبەر شێفڵد یونایتد وتی : گەڕاوینەتەوە پێنج ساڵ لەمەوبەر لەرووی شوێنمان لە ریزبەندی، ئاست و بارودۆخمان بە گشتی. پێویستمان بە کاتی زیاترە چونکە ناتوانین بەخێرایی یانەکە بەرەو پێشەوە ببەین و ناشتوانین کات خێرا بکەین ئەمە کێشەکەیە. دەبێت بە ئاسایی گەشەکردنەکە بڕوات و تەنها دەبێت لەسەرخۆ بین و بەردەوام بین لە کارکردنی رژدی چونکە هیچ رێگایەکی دیکە نیە!”.

تۆتنهام پارساڵ گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا هەرچەندە ئەمساڵیش لە گەیشتن بە قۆناغی ١٦ نزیکە بەڵام لە پریمەرلیگ لە پلەی ١١هەمی ریزبەندی دێت پاش تێپەڕبوونی ١١ هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button