ئینگلتەرا

ئێمری: رەنگە شاکا هەرگیز یاری بۆ ئارسناڵ ئەنجام نەداتەوە

یاریگا-یونای ئێمری راهێنەری یانەی ئارسناڵ دان بەوەدا دەنێت رەنگە گرانیت شاکای کاپتنی پێشووی یانەکەی هەرگیز یاری بۆ گەنەرز ئەنجام نەدادەتەوە.

رەخنەی بەردەوامی هاندەران و هوتاف کێشان دژی ئەو یاریزانە، بووە هۆی ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەستبدات و لەنێو یاریگا قسە بە هاندەران بڵێت. دواتریش بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی چەند یارییەکە دوورخراوەتەوە.

پرسیاری ئەوە لە راهێنەرە ئیسپانییەکە کرا شاکا دەگەڕێتەوە ، ئەویش لە وەڵامدا وتی : جارێ نەخێر، قسەم لەگەڵ کرد سەبارەت بەوەی ئێستا دۆخی چۆنە، هەرچەندە مەشقەکانی ئەنجام دەدات بەڵام پێی وتم کە هێشتا ئامادەنیە یاری بکات. ئەو یاریزانێکی گرنگە بەڵام ناشزانم کە جارێکیتر دەتوانێت یاریمان بۆ ئەنجام بدات یاخود نا”.

هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوەدەچن ناوبراو لە گواستنەوەی زستانەدا ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button