ئه‌وروپائینگلتەرا

سەڵاح: وەرزی ڕابردووش مانگی دیسامبەر 6-7 خاڵ لە پێش مان سیتی بووین

یاریگا- موحەمەد سەڵاحی یاریزانی لیڤەرپووڵ ڕەتی دەکاتەوە بە بردنەوە لە مان سیتی، نازناوەکە بۆ یانەکەی یەکلایی ببێتەوە.

وا دیارە ئەستێرە میسڕیەکە وانەی لەبیرنەکراو لە وەرزی ڕابردوو فێر بووە، بەوەی وەک خۆی بیری هەمووانی هێنایەوە و بۆ سکای سپۆرتس گوتی: “ساڵی پاریش قسەی لەم شێوەیە زۆر دەکرا لە مانگی دیسامبەر کاتێک تا ئەوکات 6 بۆ 7 خاڵ لە پێش سیتیەوە بووین. هەندێک پێی وابوو کێبڕکێکە کۆتایی هاتووە. ئەوە تەنها 3 یاری مانگەکەیە، ئەگەر بشبەینەوە جارێ ڕێگاکە زۆری ماوە و هێشتا مانگی نۆڤێمبەرە و زۆر زووە بۆ قسەکردن دەربارەی نازناوی پریمەرلیگ.”

دوای 11 هەفتەی بێ شکست، سەڵاح و هاوڕێیانی بە 31 خاڵەوە پێشەنگی ڕیزبەندین و کوڕانی گواردیۆلاش بە 25 خاڵەوە پلەی دووەمن. ڕۆژی یەکشەممەیش ئانفێڵد دەبێتە مەیدانی یاری لوتکەی نێوانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button