ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

هاوڕێیەکی نزیکی سوارێز وێستگەی هێرشبەرەکە دوای بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

یاریگا- لە زاری هاوڕێیەکیەوە وێستگەی داهاتووی لویس سوارێز دوای بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت کە لە ئێستادا هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە ساڵی شەشەمی خۆی لەگەڵ بلاوگرانادا دەگوزەرێنێت.

نیکۆلاس لۆدێرۆ، هاونیشتیمانی و هاوتیمی لۆزیتۆ لە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، خواستی ناوبراوی ئاشکرا کرد بۆ یاریکردن لە خولی ئەمریکی. لۆرێدۆ کە چوار ساڵ پێش ئێستا لە بۆکاجونیۆرزەوە ڕووی کردە سیاتڵی ئەمریکی، گوتی: “ئەگەر بارسێلۆنا قایل بێت، ئەوا سوارێز دێتە ئێرە، ئەو بەردەوام دەربارەی تۆپی پێی لە ئەمریکا پرسیارم لێ دەکات. زووبێت یان درەنگ هەر دێتە ئەمریکا.”

لای خۆشیەوە بەڕێوبەری یانە ئەمریکییەکە ئەوەی درکاند کە سوارێز هاوکار و یارمەتیدەرە بووە لۆدێرۆ ڕوو بکاتە سیاتڵ و هێرشبەرەکەی بارسا وەرگێڕی هاوڕێکەی بووە ئەوکاتەی پەیوەندیان پێوە کردووە و هاوکات قسەی لەگەڵ سوارێزیش کردووە کە دوای کۆتایی هاتنی بۆندەکەی لە 2021 ڕوو بکاتە ئەمریکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button