ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ڕامسی: بۆ گۆڵەکەی دژی لۆکۆمۆتیڤ داوای لێبوردنم لە ڕۆناڵدۆ کرد

یاریگا- گۆڵی یەکەمی یوڤێنتۆس بەرامبەر یانەی لۆکۆمۆتیڤ لە چوارچێوەی گەڕی چوارەمی یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بووە جێی قسە و باسی میدیا و سۆشیاڵ میدیا.

لە خولەکی سێی یارییەکەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لێدانێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی گۆڵی خانەخوێ کرد و تۆپەکە بە گۆڵپارێز کەوت و بۆی کۆنترۆڵ نەکرا. لەو کاتەی تۆپ بەرە و پەڕینەوە لە هێڵی گۆڵ غلۆر دەبوویەوە، پێش ئەوەی گۆڵپارێز فریای گەڕاندنەوەی بکەوێت، ئارۆن ڕامسی بە سووکە-پێیەک تۆپەکەی ڕەوانەی تۆڕەکە کرد و هەر بە ناوی ئەمیشەوە تۆمار کرا.

ڕێگریکردن لەوەی بە ناوی ڕۆناڵدۆوە تۆمار بکرێت، ئەستێرە پورتوگالییەکەی دەکردە خاوەنی ڕێکۆردێکی نوێ لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە لە ڕووی هەژاندنی گۆڵی زۆرترین یانەی بەشدار بوو لە چامپیۆنزلیگ.

لە لێدوانێکیدا ڕامسی بە لەخۆ-بوردەییەوە باسی لەوە کرد کە ئەو کارەی نائەقست بووە و تەنها دیویەتی کە گۆڵپارێز نزیک بووە لەوەی تۆپەکە بگێڕێتەوە، وتیشی بۆ ئەو مەبەستە: “داوای لێبوردنم لە ڕۆناڵدۆ کرد.”

خانمەپیرەکە بە گۆڵێکی دۆگلاس کۆستای بەڕازیلی لە خولەکی زیادکراودا، خۆی لە داوای یەکسانبوونی ڕووسییەکان ڕزگار کرد و توانیشیان بپەڕنەوە بۆ قۆناغی داهاتوو.

– دیمەنی گۆڵەکەی ڕامسی، کە تەنها 2 سەنتیمەتری مابوو بە ناوی ڕۆناڵدۆوە تۆمار بکرێت:

https://youtu.be/DC-v2JDy_3w

بابەتی زیاتر

Back to top button