ئه‌وروپائیسپانیا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیی وردەکاری جێگرەوەی ڤاڵڤێردی و وادەی دەستبەکاربوونی ڕاهێنەرە نوێیەکە ئاشکرا دەکات

یاریگا- وا دیارە ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی کۆتا ڕۆژەکانی ڕاهێنەرایەتی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا دەژمێرێت و یانەکەش لەو بابەتدا لە هەموو کات مکوڕتر دەردەکەوێت.

ڕۆژنامەی ‘ئاس’ی ئیسپانی کە پشتی بە زانیارییەکانی کلاودیۆ بۆرخێی ڕۆژنامەنووسی ئەرژەنتینی بەستووە، بڵاوی کردۆتەوە کە مارسێلیۆ گایاردۆی ڕاهێنەری ئێستای ڕیڤەرپلەیتی ئەرژەنتینی مانگی دیسامبەری دادێ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بلاوگرانا دەگرێتە ئەستۆ. ئەوە دوای ئەوەی کە 23ی ئەم مانگە ڕاهێنەرە ئەرژەنتینیەکە یاری کۆتایی لیبەرتادۆرێس ئەنجام دەدات و دواتر ڕوو دەکاتە ئیسپانیا بۆ ئەرکە نوێیەکەی.

دەنگۆی لابردنی ڤاڵڤێردی لە کاتێکدایە یانەکەی لە هەردوو; خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ، پێشەنگی ڕیزبەندییەکە و کۆمەڵەکەیەتی. جگە لە گایاردۆ، ناوەکانی وەک ڕۆناڵد کومان و ڕۆبێرت مارتینێز بە یانە کەتەلۆنییەکەوە دەبسترێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button