ئیسپانیاگرنگترین

زیدان : لە مێژووی ریاڵ مەدریدا بەنزیمە و رۆناڵدۆ لە یەک پێگەدان

یاریگا-زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێی وایە کەریم بەنزیمەی هاونیشتیمانی لەهەمان پێگەی کریستیانۆ رۆناڵدۆدایە لە مێژووی یانە شاهانییەکە.

شەوی رابردوو ریاڵ مەدرید بە نیو دەرزەن گۆڵ شکستی بە گالاتەسەرای هێنا و بەنزیمە دوو گۆڵی تۆمارکرد.  زیدان دوابەدوای یارییەکە بۆ مارکا  وتی “من زۆر زۆر دڵخۆشم بۆ کەریم، ئەو ئەمشەو پێش ئەفسانەی یانەکە ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ کەوت لە ژمارەی گۆڵی ئەورووپی. ئەو ئێستا وەکو کریستیانۆ رۆناڵدۆیە لە مێژووی یانەکەدا و کارێکی گەورە دەکات کە دەبێت چێژی لێببینن”.

بەنزیمە بەو دوو گۆڵە بوو بە سێهەم گۆڵکاری مێژوویی مەدرید لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکاندا و تەنها راول و کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵیان زیاتر تۆمارکردووە. ناوبراو لە  ٢٠٠٩دا بەرامبەر بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ ئیسپانیا لە لیۆنی فەڕەنسییەوە و ماوەی ١٠ ساڵە بە بەردەوام هێرشبەری سەرەکی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button