ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی سێ یاریزانی بەئەزموونی دەفرۆشێت

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەنیازە دەستبەرداری سێ یاریزانی بە ئەزموونی یانەکەی بێت لە باری هەبوونی ئۆفەری گونجاو.

بەگوێرەی دەیلی تەلەگراف هەریەک لە ئۆلیڤەر ژیرۆ، پێدرۆ رۆدریگێز و مارکۆ ئالۆنزۆ لە لیستی فرۆشتنی یانەکەدان. دووانەکەی یەکەم وادەی تەواوبوونی گرێبەستەکانیان نزیکە و یانەکە دەیەوێت پارەیەکی وەچنگ بکەوێت بەر لە رۆیشتنیان. هەرچی ئالۆنزۆیە  جێگەی متمانەی فرانک لامپاردی راهێنەر نیە و رۆیشتنی بەندە بە هاتنی بەرگریکارێکی نوێی باڵی چەپ.

بلوز لە مانگی یەکدا سزای سڕکردنەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا کۆتایی دێت  وپێشبینی دەکرێت ئەو یانەیە گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدات لە پێکهاتەکەیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button