ئینگلتەرا

سۆن هۆکاری ئاهەنگ نەگێڕان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی ئاشکرادەکات

هیونگ مین سۆن ئەستێرەی یانەی تۆتنهام  پاش تۆمارکردنی گۆڵێکی گرنگ لە خولی پاڵەوانەکاندا ئاهەنگی نەگێڕا بەڵکو بەدەستی هێمای لێخۆشبوونی بەرەو کامێرا ئەنجامدا.

سۆن دوای یارییەکە وتی “نەمویست ئاهەنگ بگێڕم وەک رێزلێنانێک بۆ بارودۆخی ئەندرێ گۆمێز. هیوای زوو چاک بوونەوە و باشترینی بۆ دەخوازم. بەڕاستی چەند رۆژێکی زۆر قورسم بەڕێکرد بەڵام هەمووان هاوکاریان کردم بەهێزبم. زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ رووداوەکە بەڵام دەبوو سەرنجم لەسەر یارییەکە بێت و بەردەوام بم، خۆم زۆر بە بەختەوەر دەزانم کە خاوەنی ئەو هاندەرانە و هاوڕێ و هاوتیمانەمم”.

لە یاری ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگدا ئەندرێ گۆمێزی یاریزانی ئێڤەرتۆن تووشی پێکانێکی مەترسیدارهات و قاچی شکا  کاتێک سۆن و ئاوریەر لەدواوە بە توندی لێیاندا، ئەمەش ئەستێرە کۆرییەکەی خستە گریان و ئەگەری ئەوەش هەبوو بەرامبەر رێد ستار یاری نەکات بەهۆی بارودۆخی دەروونی.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button