ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

رۆدریگۆ لە سێ خولەکدا مێژوویی لە چامپیۆنزلیگ نوسییەوە

یاریگا-رۆدریگۆ گۆیس یاریزانی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید هەمووانی شۆککرد کاتێک تەنها لە  نێوان سێ خولەکدا و لە حەوت خولەکی سەرەتای یارییەکی چامپیۆنزلیگ دوو گۆڵی تۆمارکرد.

بەهرەمەندە بەڕازیلییەکە لەم دواییەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بێت بەرامبەر گالاتەسەرای تورکی.  دوو گۆڵەکەی رۆدریگۆ بووە خێراترین دوو گۆڵی دوای یەک لە مێژووی خولی پاڵەوانەکاندا لە کاتێکدا تەمەنی تەنها ١٨ ساڵە.

ئەمە جگە لەوەی بووە لاوترین یاریزانی بەڕازیلی بتوانێت لە خولی پاڵەوانەکان گۆڵ تۆماربکات.

جگە لەو دوو گۆڵە رۆدریگۆ گۆڵی چوارەمی ریاڵی لە کۆتاییەکانی نیوەی یەکەمدا دروست کرد، لەو یارییەی هێشتا بەردەوامە و تا کۆتایی نیوەی یەکەم ئەنجامەکەی ٤-٠ ـە لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button