ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

باوکی هالاند داهاتووی کوڕەکەی ئاشکرادەکات

یاریگا-باوکی ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی رێدبوڵز ساڵزبێرگ ئاشکرایدەکات کوڕەکەی دەیەوێت لە پریمەرلیگ یاری بکات.

هالاند لەم وەرزەدا مێژووی نوسییەوە و بووە دووهەم لاوترین یایزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ هاتریک تۆماربکات، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورە. باوکی ئەو یاریزانەش سەبارەت بە داهاتووی کوڕەکەی وتی ” ئەو دەیەوێت لە پریمەرلیگ یاری بکات بەڵام نازانم کەی روودەدات چونکە خولێکی زۆر قورسە. ئەو لەوە باشتر گەشەی کردووە کە پێشبینیمان دەکرد و بۆ ئەوە دروست بووە لە پریمەرلیگ یاری بکات بەڵام دیار نیە لە ئێستادا دەبێت یاخود داهاتوو”.

نزیکترین یانە لەو یاریزانە مانچێستەر یونایتدە بەهۆی ئەوەی ئۆلی گونار سۆڵشایەر هەستی بە بەهرەکەی کردووە و بانگهێشتی کردووە بۆ یاری پیشەگەرانە. ئەمە جگە لەوەی  هەردووکیان نەرویجین.

بابەتی زیاتر

Back to top button