ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

جەنگێکی نوێ لە مۆرینهۆ و ڤینگەر هەڵدەگیرسێت

یانەی بایەرن میونشن بەدوای راهێنەریکدا دەگەڕێت دوای دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچ و نوێترین پێشهاتەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن لە نێوان مۆرینهۆ و ڤینگەر یەکێکیان دەبێت.

هەردوو راهێنەرەکەی پێشووی پریمەرلیگ ساڵانێکی زۆر لە کێشمەکێش و گرژی و وتاردان بوو لە دژی یەک تاوەکو هەردووکیان لە کارەکانیان دوورخرانەوە لەسەر ناجێگیری ئاستی یانەکانیان.

بەگوێرەی بیڵد مۆرینهۆ یەکێکە لە بژاردەکان بە تایبەت پاش ئەوەی باستیان شڤانشتایگەر ئاشکرایکرد پێشتر مۆرینهۆ هەمیشە پرسیاری بۆندزلیگای لێکردووە و زۆرجاریش لە تیڤی سەیری یارییەکانی ئەو خولەی کردووە. بە جۆرێک سەرجەم یاریزانە گەورە و بچووکەکان دەناسێت.

هەرچی ئارسن ڤینگەرە ماوەی دوو وەرزە بێ یانەیە و ئەوەی نەشاردبووەوە کە دەیەوێت لە دەرەوەی پریمەرلیگ راهێنەرایەتی یانەیەکی دیکە بکات. خاڵی بەهێزی ڤینگەر ئەوەیە کە زمانەکانی ئەڵمانی و فەڕەنسی و ئینگلیزی بەباشی دەزانێت. هەروەها بایەرن خاوەنی چوار یاریزانی سەرەکی فەڕەنسییە (کۆمان، پاڤارد، تۆلیسۆ، لوکاس هێرناندێز)..

لەباری رێکنەکەوتن لەگەڵ ئەم دوو راهێنەرەدا، ناوی هەریەک لە ماکسیمیلیانۆ ئالێگری و تۆماس توخێل یش لە ئارادایە.

ئەمشەو بایەرن لە خولی پاڵەوانەکان رووبەرووی ئۆڵەمپیاکۆس دەبێتەوە، لەو یارییەی هانسی فلیکی یاریدەدەر وەک راهێنەری سەرەکی دەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button