چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێکانی دی یۆنگ ئەیاکس بەرامبەر بە یۆڤی دەخاتە مەترسییەوە

لە یارییەکەی نێوان ئەیاکس و ئێکسیلسیۆر لە خولی هۆڵەندی، دی یۆنگی یاریزانی ئەیاکس دووچاری پێکان هات.

پێکانی ئەو یاریزانە بەهرەدارەی ئەیاکس لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەیاکس دەبێتە میوانی یۆڤانتۆس و لە یاری چوونیشدا، هەردوولا بە یەک گۆڵ یەکسان بوون.

دی یۆنگ لە کۆتای ئەم وەرزە بە بڕی ٨٦ ملیۆن یۆرۆ دەچێتە یانەی بارسیۆلۆنا و یەکێکە لە یاریزانە زۆر کاریگەرەکانی خولی هۆڵەندی.

تاکو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام قاچی ئەو یاریزانە پێکراوە و ئەگەر هەیە لە یارییەکەی رۆژی سێشەممە بەشدار نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button