ئینگلتەرا

لامپارد: یەکێک بوو لە شێتانەترین شەوەکانی ژیانم

یاریگا-فرانک لامپارد راهێنەری یانەی چێڵسی باسی یارییە مێژووییەکەی شەوی رابردووی یانەکەی دەکات لە خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ئەجاکس.

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەجاکس لە ستامفۆرد بریج  تاوەکو خولەکی ٥٥ بە ئەنجامی ٤-١ لە پێش بوو بەڵام کوڕانی لامپارد  سوودیان لە دوو کارتی سووری ئەجاکس وەرگرت و ئەنجامەکەیا یەکسانکردەوە.

لامپارد وتی “هیچم پێ نیە بۆ شیکردنەوەی یارییەکە و نازانم بڵێم چی بەڵام ئێمە لێرەین بۆ چێژبەخشین بە هاندەران و پێم وایە هەرکەسێک یارییەکەی بینیبێت زۆر چێژی لێوەرگرتووە. یەکێک بوو لە شێتانەترین شەوەکانی ژیانم. لەگەڵ رێزم بۆ ئەجاکس لە پشووی نیوەی یەکەمدا بە یاریزانەکانم وت ئێمە دەتوانین ئەم یارییە ٣-٣ یان ٤-٤ بەکۆتا بهێنین چونکە تا ئەو ئاستە بەباشی یاریمان دەکرد. هەرچەند بەگشتی دڵخۆش نیم چونکە ئەمە خولی پاڵەوانەکانە و ناکرێت ئەو هەموو هەڵەیە ئەنجام بدەین”.

بەم ئەنجامە هەرسێ یانەی چێڵسی،ئەجاکس و ڤالێنسیا لە کۆمەڵەی هەشتەم خاوەنی حەوت خاڵن و تا کۆتا خولەک رکابەری لەسەر گەشتن بە قۆناغی ١٦ بەردەوام دەبێت. لیلی فەڕەنسیش خاوەنی تەنها یەک خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button