ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

کۆنتی: یاریزانەکان بێ ئەزموونن و براوەنین!

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان رەخنەی توندی لە کارگێڕی یانەکەی گرت پاش شکستەکەیان بەرامبەر دۆرتموند لە خولی پاڵەوانەکان.

ئینتەر لە نیوەی یەکەمدا بە دوو گۆڵ لە پێش بوو بەڵام بۆروسیا توانی سێ گۆڵ تۆماربکات و یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا بهێنێت. کۆنتی دوای یارییەکە هۆکاری شکستەکەی بۆ نەهێنانی یاریزانی بە ئەزموون گەڕاندەوە لەلایەن کارگێڕی یانەکە و وتی “ئێمە پێکهاتەیەکی سنووردارمان هەیە و ناتوانین لە خولی پاڵەوانەکان و خولی ئیتاڵیش ململانێ بکەین. سنووردار هەم لەڕووی ژمارە و هەروەها ئاستیشەوە.  دەمەوێت بڵێم زۆر هەڵەبووین لە کاتی دانانی پلان بۆ ئەم وەرزە. تەنها سێ یاریزانمان پێکانیان هەیە و زۆر پێمانەوە دیارە، یانەکانی دیکە بەو جۆرە نین. ئێمە باسی کۆمەڵێک یاریزان دەکەین کە جگە لە گۆدین، ئەوانی دیکە هیچیان نەبردووەتەوە و  نازانن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی قورس بکەن”.

شکستەکەی شەوی رابردوو نێرازوری بە چوار خاڵ هێشتەوە لە چوار یاریدا، بەوەش پێویستی بەوەیە بەرامبەر بارسێلۆنا و سلاڤیا براگ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت تاوەکو بتوانێت بگاتە قۆناغی ١٦.

بابەتی زیاتر

Back to top button