ئینگلتەرا

ئارسناڵ هەشت کەس لە ستافی ئەکادیمیای یانەکەی دووردەخاتەوە

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی  سەرقاڵی پاککردنەوەی ستافی راهێنەرایەتی ئەکادیمیای یانەکەیەتی.

یاریگا-بەگوێرەی  سەن  گەنەرز بڕیاریدا هەشت کەس لە ستافی راهێنەرایەتی ئەکادیمیاکەی دەربکات لە نێویاندا  ستیف مارۆو بەرپرسی بەشی دۆزینەوەی بەهرەی لاوان.

مارۆو پێشتر وەک یاریزان یاری بۆ ئارسناڵ کردووە و لە ساڵی ١٩٩٣ لە یاری کۆتایی جامی خولدا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکردبوو. وە ماوەی ٢٠ ساڵە کار لەگەڵ یانەکەدا دەکات بەڵام پێدەچێت  گۆرانکارییەکان بەهۆی ئەوە بێت ساڵانێکی زۆرە ئەکادیمیاکە هیچ  بەهرەمەندێکی دیاری بەرهەم نەهێناوە.

ئەم گۆڕانکاریانەش لە کاتێکدایە ماوەی تەنها ساڵێکە پێرت مێرتاساکەری یاریزانی پێشووی ئارسناڵ وەک سەرۆکی ئەکادیمیاکە دیاریکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button