ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان: حەز دەکەم تاوەکو کۆتایی وەرز گاریس بەیل لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە کێشەکانی لەگەڵ گاریس بەیلی وێلزی دەکەن.

راهێنەرە فڕەنسیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر گالاتاسارای گووتی ” گاریس بەیل یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە و هیوادارم تاوەکو کۆتایی وەرز لەگەڵ ئێمە بەردەوام بێت، پەیوەندیەکانیشمان زۆر باشە “.

زیزۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەبارەت بە کلیان مباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان گووتی ” ئەو یاریزانەش وەکو هەموو یاریزانەکانی دیکە ئارەزووی یاریکردن لە ریال مەدریدی هەیە و هیوادارم لە داهاتوودا بە ئاواتەکەی بگات “.

بابەتی زیاتر

Back to top button