ئه‌ڵمانیائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

لێڤاندۆڤێسکی و مێسی و ئێمباپێ بۆ گۆڵکاری ٢٠١٩ دەجەنگن

یاریگا-رۆبەرت لێڤاندۆڤێسکی گۆڵکاری بەتوانای یانەی بایەرن میونشن لە پلەی یەکەمی گۆڵکارانی ساڵی ٢٠١٩ دێت پاش یارییەکانی ئەم هەفتەیە.

لێڤا سەرەڕای شکستی یانەکەی، گۆڵێکی جوانی بەرامبەر ئینتراخت فرانکفورت تۆمارکرد بەوەش ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٨ گۆڵ لە کۆی ٣٨ یاری ساڵی ٢٠١٩ دا بە هەژمارکردنی یارییە فەرمییەکانی یانەکان

لەدوای ئەو لیۆ مێسی دێت، کە یانەکەی ئەویش تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات لەم هەفتەیەدا بەرامبەر لێڤانتی. مێسی خاوەنی ٣٦ گۆڵە لە ٣٩ یاریدا و بە جیاوازی تەنها دوو گۆڵ لەگەڵ ئەستێرە پۆڵەندییەکە. لە پلەی سێهەمیش کایلیان ئێمباپێ دەبینرێت کە تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵە و ٣١ گۆڵی لە مانگی یەکەوە تۆمارکردووە.

ململانێی نێوان لێڤاندۆڤێسکی و مێسی پێشبینی دەکرێت تا کۆتاییەکانی ئەمساڵ بەردەوا بێت، هاوشێوەی رکابەری یانەکان لەسەر خولەکان کە ئەمساڵ جیاواز لەوانی رابردوو، ململانێی خولەکانی ئەڵمانی و ئیسپانی لەوپەڕی بەهێزیدان

بابەتی زیاتر

Back to top button