ئیسپانیا

جارێکیتر کێشە لە نێوان ریاڵ مەدرید و وێڵز دروست دەبێت

یاریگا-جارێکیتر پەیوەندی نێوان ریاڵ مەدرید و یەکێتی تۆپی پێی وێڵز کێشەی تێدەکەوێتەوە پاش ئەوەی وێڵز گاریس بەیڵی بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کردووە لە کاتێکدا ئەو یاریزانە پێکانی هەیە.

بەیڵ  نزیک بووبووە وە لە ئاستی راستەقینەی کاتێک جارێکی تر تووشی پێکان هات لەگەڵ وێڵز، بەهۆیەوە ماوەی مانگێکی تەواوە یاری بۆ مەدرید ئەنجامداوە و لە یاری ئەم هەفتەیەی یانەکەش لە خولی پاڵەوانەکان بەشدارنابێت. بەڵام بەر لەوەی بگەڕێتەوە مەشقە ئاساییەکانی یانەکەی لە کۆتا پشووی نێودەوڵەتییەوە، جارێکیتر وێڵز بانگهێشتی ئەو یاریزانەی کردووە بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکانی  ئەم مانگە.

لەسەر ئەو یاریزانە چەند جارێک کێشە کەوتووەتە نێوان یانەکە و ئەو وڵاتە، ئەمجارەش مەدرید تەواو توڕە و نیگەرانە لە بانگهێشتکردنەوەی بەیڵ. بە تایبەت کە پەیوەندی خودی یاریزانەکە و مەدریدیش لە باشی دا نیە!

یارییەکانی وێڵز  بەرامبەر ئازەربایجان و هەنگاریا دەبێت لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠  لە ١٦ و ١٩ی ئەم مانگەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button