ئیتاڵیاگرنگترین

باشترین یاریزانی مانگ لە سیریە ئەی دیاریکرا

یاریگا-چیرۆ ئیمۆبیل بە باشترین یاریزانگی مانگی ١٠ لە خولی ئیتاڵی دەستنیشانکرا.

ئیمۆبیل مانگێکی مێژوویی بۆخۆی نوسییوە و تەنها لەو ٣٠ رۆژەدا توانی هەشت گۆڵ تۆماربکات. لە نێویاندا سێ دووانە بەرامبەر بۆلۆنیا، ئەتەلەنتا، تۆرینۆ.کۆتا گۆڵیشی لێدانە سەرەکەی بوو بەرامبەر ئەیسی میلان. کە هاوکات گۆڵی ژمارە ١٠٠ی ئەو یاریزانە بوو بۆ لازیۆ تەنها لە سێ ساڵدا.ئاستە بەرزەکەی چیرۆ لازیۆی گەیاندووەتە پلەی چوارەمی ریزبەندی بەجیاوازی خاڵێک لەگەڵ رۆمای پلە سێ.

بەر لە ئیمۆبیل، مانگی پێشوو فرانک ریبێری خەڵاتەکەی بردبووەوە، بەڵام بۆ مانگی دە لەسەر رەفتاری نەشیاو تووشی سێ یاری سڕکردن هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button