ئیتاڵیا

لازیۆ گرێ کوێرەیەکی ٣٠ ساڵیی کردەوە

یاریگا-یانەی لازیۆی ئیتاڵی بە بردنەوەیەکی شەوی رابردووی لە میلان،  توانی گرێ کوێرەیەک بکاتەوە کە ٣٠ ساڵە بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

هەڵۆکانی ئیتاڵیا نەیانتوانیبوو لە کۆتا ٣٠ ساڵدا شکست بە ئەیسی میلان بهێنن لە یاریگای سان سیرۆ دا و لە خولی ئیتاڵیدا، بەڵام بە دوو گۆڵی چیرۆ ئیمۆبیل و خواکین کۆرییا توانیان ٢-١ شکست بە رۆسۆنێری بهێنن بەوەش مۆتەکە کەیان بەرامبەر ئەو یانەیە کۆتایی هات.

کۆتا بردنەوەی ئەو یانەیە  لە خاکی میلاندا و لە خول لە مانگی نۆی ١٩٨٩دا بوو ئەویش بە گۆڵێکی هەڵەی پاوڵۆ ماڵدینی لە گۆڵ خۆیان، هاوکات ئەو بردنەوەیە کۆتایی بە ژمارەیەکی پێوانەیی یانەکەش هێنابوو کە هەشت مانگ بوو تووشی شکست نەهاتبوون.

لازیۆ بەو بردنەوەیە درێژەی بە ئەنجامە باشەکانی ئەم وەرزەیدا و سەرکەوت بۆ پلەی چوارەم بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ رۆمای خاوەن پلەی سێهەم. هەرچی میلانە  تووشی شەشەم شكستی وەرزهات تەنها لە ١١ یاریدا و لە پلەی ١١هەمی ریزبەندییەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button